KARAS

عدد المشاهدات: 2806

 

زانیاری : 

ناونیشان : KARAS.
جۆر : ئه‌ندێشه‌ی زانستی .
زنجيره‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌جۆری (OVA).

ده‌رهێنه‌ر : Keiichi Satou.

ستۆدیۆی به‌رهه‌مهێنان : Tatsunoko.

كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ :- 2005/2/7

ژماره‌ی زنجیره‌ : 6
===============



كاراس ... زنجیره‌یه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ شه‌شه‌ ( OVA ) ... كه‌ رووداوه‌كانی بۆ داهاتوویه‌كی زۆر دوورمان ده‌بات . ئه‌م زنجیره‌یه‌یه‌ له‌لایه‌ن Tatsunoko Productions ده‌رهێنراوه‌ .. و بۆ یه‌كه‌م جار به‌شیوازی DVD بڵاو كرایه‌وه‌ و پێكهاتبوو 1-3  زنجیره‌ له‌ ژێر ناونیشانی "Karas: The Prophecy" له‌ وڵاته‌یه‌گرتووه‌كان 24-4-2006 بڵاو كرایه‌وه‌ و له‌ ئه‌مریكا 25-4-2006 بڵاو كرایه‌وه‌ .. و DVD دووه‌م كه‌ پێكهاتبوو له‌ 4-6 زنجیره‌ و له‌ ژێرناونیشانی "Karas: The Revelation" .. له‌ به‌رواری 3-4-2007 بڵاو كرایه‌وه‌ ..  و كاراس له‌ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی 40 ساڵه‌هه‌مینی Tatsunoko Productions. بڵاو كرایه‌وه‌ 

چیرۆك

 سيجيكو  له‌ داهاتوویه‌ی نزیكدا چه‌ن تاوانێكی له‌دوای یه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێـت .. و كوژراوه‌كان به‌بێ ته‌رمه‌كانیان ده‌مێننه‌وه‌ ،، خه‌ڵكی ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ كه‌سك به‌ناوی ( ئاكو ) تاوانباره‌ و ئه‌و تاوانباره‌ش به‌ ( كاراس ) یش ناسراوه‌ ، وا ڕاهاتووه‌ وه‌ك ڕیشۆله‌یه‌ك ده‌ربكه‌وێت ، ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ( كاراس ) ڕۆژێك له‌ ڕۆژان پارێزه‌ری شاره‌كه‌ بوو به‌ڵام له‌پێناو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ خۆی ناوی خۆی ناوه‌ ( ئاكو ) و هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ خۆی و له‌ مرۆڤایه‌تی ده‌كاته‌وه‌ ..  ( یورینی ) ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ هانی كاراس ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ شاره‌كه‌ بكات و خه‌ڵكی بپارێزیت .. و یورینی كه‌سێكی هه‌ڵبژراردووه‌ به‌ناوی ( ئوتوها ) كه‌ ببێت به‌ پارێزه‌ره‌ تازه‌كه‌ لێره‌وه‌ شه‌ڕ له‌نێوان دوو كاراس ده‌ست پێ ده‌كات
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ریری زنجیره‌كان بكه‌ن