Kiseijuu :- Sei No Kakuritsu
عدد المشاهدات: 11439
ناو به یابانی :寄生獣 セイの格
ناو به‌كوردی : مشه‌خۆره‌كان ڕاستییه‌كی گشتین
ناو به ئینگلیزی :Parasyte the maxim
جۆر : ئاكشن /ئه‌فسانه‌یی زانستی/سینین/ترس/ده‌روونی/دراما.
ته‌مه‌نی گونجاو : +R - 17(به‌هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی).
جۆری په‌خش : ته‌له‌فزیۆن.
حاڵه‌ت : په‌خشكراو
كات : هه‌ر زنجیره‌ی 23 خوله‌ك
ژێر نوس بۆ كوردی : - دابان جاف
ژماری زنجیره‌كان : 24
( كورتــه‌ی چیرۆك )
باسی كوڕێكی 17 ساڵان ده‌كات له‌گه‌ڵ دایك وباوكی له ناوچه‌یه‌كی ئارام له شاری تۆكیۆ ئه‌ژی ، شه‌وێك هه‌ینێ بونه‌وه‌رانێكی ئاسمانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌وی ، ئه‌و بونه‌وه‌رانه ئه‌چنه ناو لاشه‌ی مرۆڤه‌كان و كۆنترۆڵی مێشكیان ئه‌كه‌ن ، وه یه‌كێك له‌و بونه‌وه‌رانه هه‌وڵ ئه‌دات له ڕیگه‌ی گوێوه بڕواته ناو مێشكی ئیزومیه‌وه به‌ڵام ناتوانێ چونكه ئیزومی سه‌ماعه له گوێیه‌كانیه‌تی بۆیه هه‌وڵی دا كه له ڕیگه‌ی باڵیه‌وه بڕواته ناو لاشه‌ی و كۆنترۆڵی مێشكی بكات ، به‌ڵام له‌م ڕیگه‌یه‌شه‌وه ئیزومی هه‌وڵی وه‌ستانی ئه‌دات له كاتێكدا كه به‌ره‌و مێشكی ئیزومی ئه‌ڕۆشت ، ئه‌م بونه‌وه‌ره ناوی(،،،،) بینه‌ری ئه‌نیمیه‌كه به بۆ ئه‌وه‌ی بزانی . ، ئه‌م بونه‌وه‌رانه كاتێك كه ئه‌چنه ناولاشه‌ی مرۆڤه‌كان و كۆنترۆڵی میشكیان ئه‌كه‌ن دواتر مرۆڤه‌كان ئه‌خۆن و هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر مرۆڤه‌كان ،
بۆ ڕووداوی زیاتر بینه‌ری ئه‌نیمه‌كه بن