-
السلام علیكم سڵاوتان لێ بێت هاوڕێیانی خۆشه‌ویست،
به‌خێر بێن بۆ ماڵپه‌ری كوردیۆ ئه‌نیمی یه‌كه‌مین ماڵپه‌ری كوردی بۆ ژێرنووسكردنی ئه‌نیمی
و كۆگایه بۆ كارتۆن و ئه‌نیمه‌یشنه جیهانیه‌كان ،
سوپاسی هه‌موو كه‌سێك ئه‌كه‌ین یارمه‌تیمان بدات له به‌رو پێشبردنی ئه‌م بوواره،
ماڵپه‌ره‌كه‌مان هه‌تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 600 زنجیره‌ی تێدایه
به جوانترین ژێرنووسی كوردی ژێرنووس كراوه ، هیوادارین كاره‌كانمان جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئێوه بێت
1- ئامانجمان :- خزمه‌ته‌كردنه به بوواری ئه‌نیمه‌یشن له كوردستان به‌گشتی ئێمه‌ش له‌ڕووی ژێرنووسه‌وه ئه‌م بوواره ئه‌ناسێنین،
هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه كه زیاتر له زمانێ ئه‌زانن
به دابینكردنی هه‌لی كار بۆیان له ڕێگه‌ی ژرێنووسه‌وه و ماڵپه‌ره‌كه‌مان ئێستا زیاتر له 30 وه‌رگێری هه‌یه،
وه‌رگێران پیشه و ئه‌زموونمانه!
2- به‌ڕێوه‌بردن:- ماڵپه‌ری كوردی ئه‌نیمی ماڵپه‌رێكی سه‌ربه‌خۆیه سه‌ربه‌هیچ لایه‌نێ نییه،
به‌ڕێوبه‌ری سه‌ره‌كی سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كاره‌كان ئه‌كات،
3- به‌رهه‌مه‌كان:- ماڵپه‌ری كوردیۆ ئه‌نیمی هه‌موو بنه‌ما ئه‌خلاقی و ئاینیه‌كان و له‌به‌ر چاو ئه‌گرێت، به‌رهه‌مێ پێشكه‌ش ئه‌كات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا بگونجێ، هه‌تا ئه‌توانین خۆمان له شتی نه‌شیاو به‌دوور ئه‌گرین كه ئه‌زانین كاریگه‌ری ئه‌بێ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا،
یان سانسۆری ئه‌خه‌ینه سه‌ر!
4- بینه‌ر و به‌ژداربووان:- ماڵپه‌ری كوردیۆ ئه‌نیمی زیاتر له حه‌وت ساڵه وه‌كو خۆبه‌ش كاره‌كانی كردووه به‌ڵام چیتر كاتی ئه‌وه‌یه كاره‌كان گه‌وره‌تر بكرێت و كه‌سی تازه ده‌ربكه‌وێت، ماڵپه‌ره‌كه‌مان ماڵپه‌رێكی قازانج ویسته له‌ڕێگه‌ی چه‌ند بڕه باڵانسێكه‌وه ئه‌توانی بینه‌ری به‌رهه‌مانمان بیت به جوانترین ژێرنووسی كوردی، كه دواتر ئه‌وبڕه بأڵانسه
بۆ وه‌رگێره‌كان و خزمه‌تكردنی مأڵپه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه
5- چۆنیه‌تی خۆ تۆماركردن له ماڵپه‌ر:- له ماڵپه‌ره‌كه‌مان شوێنك هه‌یه خۆتی تێدا تۆمار ئه‌كه‌یت و بڕی باڵانسی دیاریكراو ئه‌نێریت و په‌یوه‌ندیمان پێوه ئه‌كه‌ی، یان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه بۆئه‌وه‌ی خۆمان ئه‌كاونتت بۆ دروست بكه‌ین و بۆت بنێرین، پاشان ئه‌كاونته‌كه‌ت بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ ئه‌كتیڤ ئه‌كه‌ین، ئه‌توانی له ماوه‌دا بینه‌ری هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانمان بیت و دایبه‌زێنی به جوانترین كوالێت و ژێرنووسی كوردی
6- هه‌لی كار:- ماڵپه‌ری كوردیۆ ئه‌نیمی هه‌لی كار بۆ ئه‌و وه‌رگێرانه دابین ئه‌كات كه حه‌ز ئه‌كه‌ن له بوواری وه‌رگێران كار بكه‌ن، بگره ئه‌گه‌ر زیاتر له‌زمانێ ئه‌زانی ئه‌توانی كاری پێ بكه‌یت، له‌ڕووی وه‌رگێرانه‌وه خۆت باشتر و باشتر بكه‌یت پاشان په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌یت، ئێمه‌ش تێستت ئه‌كه‌ین و وه‌ڵامت ئه‌ده‌ینه‌وه!
7- یارمه‌تیدانی ماڵپه‌ر: - ئه‌م بوواره وه‌كو هه‌موو بواره‌كانی تر ئه‌توانرێ كاری پێ بكرێت و هه‌لی كار بۆ گه‌نجان دابین بكات
بۆیه هه‌ر به‌ڕێزێك ئه‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی پاڵپشتی مادییه‌وه یارمه‌تی ده‌رمان بێت، له‌به‌ر چاوی ئه‌گرین و به‌به‌رزی ئه‌نرخێنین،
ناردنی پاڵشتی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ژمارانه‌وه
فاست په‌ی :- 07710208429
كۆره‌ك :- 07517435287
ئاسیاسێڵ: 07710208429
له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ر
دابان فاتێح سه‌لام
كوردستان / كفری
2019/04/03
www.Kurdio-Anime.Net