x
چوونه ژووره‌وه
ئیمێڵی ئه‌لیكترۆنی:
پاسپۆرد:
ده‌ته‌وێت سه‌یفی بكه‌یت؟
پاسپۆردد له‌بیرچووه؟
چوونه ژووره‌وه
x
Name:
Mobile:
ئیمێڵی ئه‌لیكترۆنی:
پاسپۆرد:
Password Confirm:
خۆ تۆماركردن
Toggle navigation
سه‌ره‌تا
به‌شه‌كان
لیستی ئه‌نیمیه‌كان
كارتۆن
فیلمی ئه‌نیمییه‌كان
فیلمی ئه‌نیمه‌یشن
ئۆڤای ئه‌نیمی
ئه‌نیمی به‌رده‌وام
هه‌واڵ
فیلمی بێ ژێرنووس
ده‌رباره‌ی ئێمه
په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه
یارمه‌تیت ده‌وێت؟
چوونه ژووره‌وه
خۆ تۆماركردن
گه‌ڕان له‌و به‌شه‌ی كه ده‌ته‌وێت
لیستی ئه‌نیمیه‌كان
كارتۆن
فیلمی ئه‌نیمییه‌كان
فیلمی ئه‌نیمه‌یشن
ئۆڤای ئه‌نیمی
ئه‌نیمی به‌رده‌وام
مانگا چییه؟ جیاوازی نێوان مانگا و ئه‌نیمی
2018-06-05 - 03:28:00
هه‌موو كه‌سێك نیزیك جیهانی ئه‌نیمی بكه‌وێته‌وه \Anime به‌هه‌ر جۆریك بێت گوێی له‌ناوی مانگا \Manga ده‌بێت،
له‌م بابه‌ته‌دا په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوانیان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه و باسی مانگا دكه‌ین
زۆرجار ئه‌نمییه‌كان له مانگاوه وه‌رده‌گیرێن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌نیمییه‌ك له مانگاوه وه‌رناگیرێت چونكه هه‌ندێ ئه‌نیمی هه‌یه خۆی له‌بنه‌ڕه‌تتدا چیرۆكی هه‌یه یان له هه‌ندێ یاری ئه‌لیكترۆنی یان له چیرۆكی كۆنی یابانی یان جیهانی وه‌رگیراوه و كراوه‌ته‌وه ئه‌نیمی
مانگاش شه‌رت نییه بكرێت به ئه‌نیمی چونكه هه‌ندێ مانگا هه‌یه بینه‌ری تایبه‌تی هه‌یه و هه‌ر به‌و شێوه ماوه‌ته‌وه، و هه‌ندێ جاریش ده‌بینین زۆر دراما له مانگاكانه‌وه وه‌رگیراوه ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌یابانه‌وه وه‌رنه‌گیراوه به‌ڵكو له هه‌ندێ كاری كۆریشه‌وه وه‌ری ده‌گرن
ئه‌نیمی و مانگا هه‌مان جۆریان هه‌یه، بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان جۆری ئه‌نیمییه‌كان ده‌ستینشان كراوه
ئه‌نیمی چییه؟
پێشتر بابه‌تێكمان ئاماده‌كردووه فه‌رموون لێره‌وه
-------------------------------
مانگا چییه؟
چیرۆكێكی وێنه‌كێشانی یابانییه، له ڕه‌نگی سپی و ڕه‌ش پێكدێت و به‌رگه‌كه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه، و په‌ڕه‌كانی له ده‌سته ڕاسته‌وه بۆ ده‌سته چه‌پ ده‌خوێنرێته‌وه
ده‌ركه‌وتنی مانگا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌دوای جه‌نگی دووهه‌می جیهانی، كاتێك داگیركه‌ری ئه‌مریكا یابانی داگیركرد، و كاتێك هونه‌ری یابانی دووباره زیندوو بووه‌وه و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پێشكه‌وت
به‌ده‌رهێنه‌ری مانگا ده‌وترێت (مانگاكا) ا\ Mangaka، زۆرجار مانگا ده‌رده‌هێنت و له‌به‌رهه‌می خۆی ده‌بێـت، و هه‌ندێ جاری له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری مانگایه‌كی دیكه هاوبه‌ش ده‌بێت و مانگایه‌ك ده‌رده‌كه‌ن
وه‌هه‌ره‌ها ئه‌نیمییه‌كان ئیستۆدیۆی تایبه‌تیان هه‌یه، ڕۆڵی بڵاوكردنه‌وه و مانگاكان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و زۆرجار ده‌رهێنه‌ری مانگاكه خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كارانه ده‌كات ، و دووباره پیداچوونه‌وه‌ی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بۆ بینه‌ری بگونجێت
مانگاكان به‌شێوه‌یه‌كی (هه‌فتانه یان مانگانه، یان نیوه مانگی به‌پێی جۆری بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆفاره‌كه ) بڵاوده‌كرێته‌وه، و زۆرجار به‌شه‌كانی له‌نێوان 20 بۆ 45 په‌ڕه ده‌بێت، و دواتر هه‌موویان كۆده‌كرێته‌وه و له به‌رگێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه
مانگا له یاباندا زۆر به‌ناوبانگه و به‌ڵكو له هه‌موو جیهات، به‌ڵكو له‌یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین بواری وێنه‌كێشان داده‌نرێت به‌هۆی چیرۆكه قول كاریگه‌رییه‌كانییه‌وه،
هه‌ندێ زانیاری دیكه
مانگاکا
مانگاکا (بەژاپۆنی: 漫画家 بەرۆماجی: Mangaka)، بریتییە لە وشەیەکی ژاپۆنی بەمانیای وێنەکێشی گۆڤارە گاڵتەچییەکانی ژاپۆن دێت کە ناسراوە بە مانگا. وە وشەکە لە دوو بەش پێکدێت، یەکەمیان مانگا (بەژاپۆنی: 漫画 بەرۆماجی: Manga) بەمانای گۆڤاری وێنەی ژاپۆنی دێت، وە بەشەکەی تر بریتییە لە کا (بەژاپۆنی: 家بەرۆماجی: -ka) کە هێمایە بۆ جۆرێک لە ئەزمون و توانا بۆ بەرهەم هێنان، وە ئەو دوو وشەیە هێمایە بۆ کاری دروست کەری مانگا. وە لەساڵی ۲۰۰٦، مانگاکا ۳۰۰۰ کەسی تێپەڕان، کە کار دەکەن لە ژاپۆندا.
دەتوانی ببی بە مانگاکا بە چەند ڕێگایەک، کە بچیتە بەشی تایبەتی ئەو هونەر لە زانکۆ و بیخوێنی، یان بچێتە یەکێک لە قوتابخانەکانی مانگاکا، یان لەسەر دەستی مانگاکایەکی بەناوبانگ ڕاهێنان بکات، وە لەگەڵ ئەمەشدا زۆرێک لە کەسەکان دەچنە ناو ئەم کارە لەڕێی بەژداری کردن لە ئەو پێشبوڕکێکانی گۆڤارەکانی مانگا ئەنجامی دەدات.
---------------
هه‌ندێ وێنه‌ی جیاوازی نێوان مانگا و ئه‌نیمی
هیوادارین بابه‌ته‌كه‌تان به‌دڵ بێت
كاتێكی خۆش
دابان جاف
Share it