2018-05-28 - 03:09:00
OVA : كورتكراوه‌ی(Original Video Animation) ه ، كه ئه‌م جۆره له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و سینه‌ما پێشكه‌شناكرێ و باس له هه‌ندێك ڕووداو ده‌كا په‌یوه‌ندی به ئه‌نمییه‌كه‌وه نییه بۆ نموونه هێرش بۆ سه‌ر زه‌به‌لاحه‌كان كه ئۆڤایه‌ك بڵاوبووه‌وه باسی پێشبڕكێی خواردن درووستكردن ده‌كا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌نمییه‌كه خۆی باس له هێرش بۆ سه‌ر زه‌به‌لاحه‌كان ده‌كا ، وه ماوه‌ی ئه‌ڵقه‌كه له چه‌ند خووله‌كێك ده‌ستپێده‌كا بۆ دوو كاتژمێر.
ONA : كورتكراوه‌ی (Original Net Anime)یه ، پێكهاتووه له هه‌ندێك ئه‌ڵقه كه له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن پێشكه‌ش ناكرێن ، نزیكه‌ی ده خووله‌ك بۆ پازده خووله‌ك ده‌بێ ، به‌ڵام ده‌كرێ زیاتریش بێ ، ئه‌م جۆره له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا به‌هۆی بوونی ئینته‌رنێته‌وه و هه‌روه‌ك له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره سه‌ره‌تا له سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوده‌بێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌نمییه‌كه نییه.
OAD : كورتكراوه‌ی (Original Animation DVD)یه ، ئه‌مه‌ش پێكهاتووه له ئه‌ڵقه‌یه‌ك یان زیاتر له ئه‌ڵقه‌یه‌ك كه هه‌ندێك ڕووداوی نامۆی تێدایه یان هه‌ندێك ڕووداو و ورده‌كاری باس ده‌كا كه له ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌نمییه‌كه باسنه‌كراوه ، واتا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان هه‌یه.
هه‌روه‌ها بۆ زانیاریتان ئه‌م سێ كوورتكراوانه ته‌نها تایبه‌تن به ئه‌نمی.