2018-06-20 - 02:35:00
بسم الله الرحمن الرحيم، السلام عليكم ورحمة الله وبركاته.
زۆرێك له‌ئێمه كێشه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ په‌یدا ده‌بێت نازانێت سه‌یری چی جۆره ئه‌نیمییه‌ك بكات، و په‌نا ده‌بات بۆ براده‌ره‌كانی پێی بڵێت چی ئه‌نیمییه‌ك خۆشه و سه‌یری بكات، به‌ڵام له‌دوای بینی ده‌بینێت ئه‌و ئه‌نیمییه نییه كه پێشبنی ده‌كرد و به‌دڵی نابێت، حه‌زی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت، من به‌خۆم حه‌زم له جۆری ئه‌نیمی ئه‌كشن و نهێنی و سه‌یره، و هه‌ندێك هه‌یه حه‌زی له ئه‌نیمی قوتابخانه‌یه ئه‌و ئه‌نیمییانه كه ڕووداوه‌كانی له‌ناو قوتابخانه ڕووده‌دات و هه‌ندێكی حه‌زی له ڕۆمانسییه و هه‌ندێكی حه‌زی له ئه‌نیمی شه‌ڕه بۆكسێنه هه‌روه‌كو وتمان حه‌زی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت؟
گه‌ر بڕۆینه ماڵپه‌ری MyAnimeList به‌ناوبانگیرین ماڵپه‌ری جیهانی تایبه‌ت به ئه‌نیمییه‌كان لیستێك ده‌بینین
و ئه‌م زانیارییه تایبه‌ته به ئه‌نیمی ( Shingeki no Kyojin ) ( هێرش بۆ زه‌به‌لاحه‌كان )
ئه‌مه زانیاری تایبه‌ته سه‌باره‌ت به ئه‌نیمی ( هێرش بۆسه‌ر زه‌به‌لاحه‌كان ) و ده‌بینین زانیاری زۆر نوسراوه به‌لام چۆن له‌یه‌كترییان جیا بكه‌ینه‌وه و تێبگه‌ین ؟
" سه‌ره‌تا :- جۆره‌كان "
كودۆمۆ Kodomo :- تایبه‌ته بۆ منداڵ، و كه‌سایه‌تییه‌كان شێوازیان منداڵه و قسه‌كردنه‌كانیان ئاسانه و زنجیره‌كان دیمه‌نی فێركردنی منداڵی تێدایه له‌ڕووی ڕه‌وشته‌وه و زانیاری گشتی فێریان ده‌كات ، و نموونه‌ی ئه‌و جۆره ئه‌نیمیانه‌ش ئه‌نیمی ( Doraemon )
شۆنین Shounen :- تايبه‌ته بۆ كوڕانی تا ته‌مه‌ن 18 سال، و زۆر جار دیمه‌نه‌كان ئه‌كشنن و شه‌ڕی تێدایه و به‌چێژه و ڕكابه‌ری تێدایه، و بنه‌ماكانی هاوڕێیه‌تی و تێكۆشانت فێرده‌كات، و زۆر جار پاڵه‌وانه‌كان كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌نیمییه‌كه‌ن نموونه‌ش وه‌كو ئه‌نیمی ( Naruto )
شۆجۆ Shoujo :- بۆ كچانی تا ته‌مه‌ن 18 ساله ، و زۆر جار هه‌ستی كه‌سه‌كان ده‌رده‌بێت و زۆر جار ئه‌نیمییه‌كان ڕۆمانسی ده‌بن و كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌نیمییه‌ك كچ ده‌بێت، هه‌روه‌كو ئه‌نیمی
( Kimi Ni Todoke ) و كه‌م جار كوڕ ده‌بێت، وه‌كو ئه‌نیمیه كۆنه‌كه‌ی سبه‌یستون ( من و براكه‌م )
سینین Seninen :- تایبه‌ته به گه‌نجانی سه‌روی 18 ساڵ، و بۆ ڕاستی دیمه‌نه‌كان و ته‌مه‌نه‌كه زۆر جار له‌گه‌ڵ ڕاستیدا ده‌گه‌ونجێت ، و هه‌ندێ جار دیمه‌نی ژیانی ڕاستی تێدایه، و هه‌ندێ دیمه‌نی ناڕێك ، چونكه بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه ده‌ست نیشان كراوه ، به‌لام دیمه‌نی بێ به‌زه‌یی زۆری تێدایه وه‌كو خوێن ڕشتن و بێ به‌زه‌یی نموونه‌ی ئه‌و جۆره ئه‌نیمیانه‌ش ئه‌نیمی ( Monster )
جوسی josei :- بۆ كچانی سه‌روی ته‌مه‌نه‌ی 18 ساڵه، و ڕووداوه‌كان زۆر له‌گه‌ڵ راستیدا ده‌گونجێت ، و جیاوازه له جۆری شۆجۆ و چیرۆكه‌كه‌ی ده‌ستنیشان نه‌كراوه ڕووداوه‌كان ده‌گۆڕێت، و زۆر جار مانگای جوسی ناكرێت به ئه‌نیمی به‌ڵام هه‌ندێ جار ده‌كرێت وه‌كو ئه‌نیمی ( Usagi Dro ) .
دووهه‌م :- جۆری ئه‌نیمییه‌كه ئه‌و شێوازه‌ی ئه‌نیمیه‌كه له‌سه‌ری ده‌ڕوات و له‌وانه‌یه هه‌ندێ ئه‌نیمی چه‌ندین جۆری تێدابێت!
ئه‌كشن Action :- ئه‌و ئه‌نیمیانه كه پشت به ئه‌كشن ده‌به‌ستن زۆر به‌چێژه و كه‌سایه‌تی به‌هێزی تێدایه بۆیه ئه‌نیمی ئه‌كشن زۆرترین بینه‌ری هه‌یه و كۆمیدیا و به‌سه‌رهاتی خۆشی تێدا ده‌بینرێت نموونه‌ش وه‌كو ئه‌نیمی ( One Piece )
سه‌ركێشی Adventure :- كه‌سایه‌تی ئه‌نیمییه‌كه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و ڕابردوویه‌كی هه‌یه ، به‌شوێنه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت و سه‌ركێشی ده‌كات و زۆر جار ئه‌نیمییه‌كان زنجیره‌كانی درێژه، و باشترین ئه‌و جۆره‌ش ئه‌نیمی ( Pokemon ) ه كه پیكاتشۆی تیدایه ^^
كۆمیدی Comedy :- ته‌نها ئه‌نیمییه‌كی كۆمیدی نییه، ده‌بێ جۆرێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدابێت، وه‌كو ڕۆمانسی و جۆره‌كانی دیكه، به‌ڵام ڕێژه‌ی كۆمیدی تێدا زیاتر ده‌بێت، و جۆره كۆمیدییه‌ك هه‌یه له‌گه‌ڵ حه‌زی هه‌ندێ كه‌س ناگونجێت، به‌ڵام هه‌ندێ جار له‌ناو ئه‌نیمیه‌كان جۆره ده‌سته‌واژه‌یه‌كی كۆمیدی تێدایه كه له زمانی یابانیدا نییه، یان كه‌سایه‌تییه‌كان زۆر گه‌مژه ده‌بن، به‌پێی جۆری ئه‌نیمییه‌ك
دراما Drama :- ئه‌نیمییه‌كه له ژیانی ڕاستییه‌وه نیزیكه، و جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه و هه‌ندێ جۆره دیمه‌نێكی تێدایه هه‌ستت ده‌جوڵێنێت
ڕۆمانسی Romance :- چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان كوڕ و كچێك ده‌رده‌خات ، ئیتر خۆتان تێده‌گه‌ن هههه ^^
ژیانی قوتابخانه Shcool Life :- ڕووداوه‌كان له چوارشێوه‌ی قوتابخانه‌دا ڕووده‌ده‌ن
وه‌رزشی Sport :- تايبه‌ته به ئه‌نیمییه جۆره وه‌رزشییه‌كان، و به‌م دووایانه هه‌واداری زۆر بووه ، وه‌كو ئه‌نیمی ( Kuroko no Basket )
ترسناك Horor :- دیمه‌نی ترسناك و خوێناوی تێدایه، وه‌كو ئه‌نیمی ( Shinrei Tantei Yakumo )
فانتازی Fantasy :- ڕووداوه خه‌یاڵییه‌كان، یان چیرۆێكی جیهانی خه‌یاڵی وه‌كو ئه‌نیمی زه‌به‌لاحه‌كان
ئه‌ندێشه‌ی زانستی Sci-Fi :- چیرۆكه‌كانی له داهاتوو ده‌بێت ، یان كه‌سایه‌تییه له‌ناو ئه‌نیمییه‌كه‌دا هه‌یه حه‌زی له ته‌كنه‌لۆژیا و داهێنان و شته ئه‌م جۆره‌ش بینه‌ری به‌ره‌و به‌رزبوون ده‌ڕوات نموونه‌ی ئه‌و جۆره‌ش ( Steins;Gate )
میكا Meca :- هه‌میشه به ئه‌ندێشه‌ی خه‌یاڵی ده‌به‌سترێته‌وه، چونكه ڕۆبۆتی زۆر تێدایه و نموونه‌ی ئه‌و جۆرانه‌ش ئه‌نیمی ( Tengen Toppa Gurren Lagann )
به‌شێك له ژیان Slice of Life :- ڕووداوه‌كانی هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕاستیدا ده‌گونجێت و به‌ژیانی ڕۆژانه‌تدا تێده‌په‌ڕێت نموونه‌ی ئه‌و جۆره ئه‌نیمییانه ( Ano Hi Mita Hana )
به‌ده‌ر له‌سروشت Supernatural :- ئه‌م جۆره‌ش جۆرێكی دیاری كرا‌و نییه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌نیمییه‌كاندا دێت و هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ ئه‌كشن و درامان و ڕمانسی دێت، و ڕووداوه‌كانی ناسروشتین وه‌كو ئه‌نیمی كلاند
سه‌یر ڕووداوی نامۆ Mystery :- ڕووداوه‌كانی هه‌مووی سه‌یره و شتی سه‌یری تێدایه، و ڕووداوه‌كانی پێشبینی نه‌كراوه و بینه‌ر ده‌بێت به‌جوانی لێی تێبگات نموونه‌ت ئه‌نیمی ( ده‌فته‌ری مه‌رگ )
نه‌فسی Psychological :- ڕووداوه‌كانی ئه‌نیمیه‌كه تایبه‌ته به هه‌ستی كه‌سایه‌تییه‌كه و شی ده‌كاته‌وه نموونه‌ش ئه‌نیمی ( كایجی )
جه‌نگی Military :- هه‌ر ناوه‌كه‌ی ڕوونه تایبه‌ته به‌شه‌ڕ و پلاندانه‌وه نموونه‌ش ئه‌نیمی
( بیرسیك و كینگدۆم )
جادووی Magic :- كه‌سایه‌تی ئه‌نیمیه‌كان جادوو به‌كار ده‌هێنن یان هه‌رشێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به جادووه‌وه نموونه‌ی ئه‌و جۆرانه‌ش ئه‌نیمییه نوێكه ( Black Clover )
هاریم Harem :- ناوه‌كه‌ی له وشه‌ی عه‌ره‌بی حریم ه‌وه وه‌گریاوه ، چیرۆكه‌كه خۆشه‌ویسی نێوان دوو كوڕ یان دوو كچه، سه‌یری ئه‌و جۆرانه نه‌كه‌ن باشتره نموونه‌ش ئه‌نیمی
( The World God Only Knows )
هێزی تایبه‌ت Super Power :- ئه‌م جۆره زۆرجار له‌گه‌ڵ شونین دێت، و كه‌سایه‌تی ئه‌نیمیه‌كان هێزێكی تایبه‌تیان هه‌یه وه‌كو ئه‌نیم (بۆكۆ نیۆ هیرۆ ئه‌كادیمی )
مافیا Mafia :- ئه‌م جۆره ئه‌نیمی مافیا و شه‌ڕانگێزه‌كانی شه‌ڕ شه‌قام ده‌گرێته‌وه
خوێن مژه‌كان Vampaire :- ئه‌نیمییه‌كه كه‌سایه‌تی خوێن مژی تێدایه
گاڵته و گه‌م Parody :- ديمه‌نی پێكه‌نیناوی و گاڵته و گه‌م، و زۆر جار گاڵته به ئه‌نیمه‌یكانی دیكه ده‌كات و نموونه‌ش ئه‌نیمی ( گیناتاما )
یاری Game :- ئه‌نیمییه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر یارییه‌ك ده‌كاته‌وه نموونه‌ش ئه‌نیمی ( Yu-Gi-Oh!، ) یان ئه‌نیمی ( Sword Art Online) گه‌ر گه‌یمه‌ریت سه‌یری ئه‌و جۆرانه بكه
هونه‌ری شه‌ڕكردنه‌كان Martial Arts :- ئه‌م جۆره تایبه‌ته به هونه‌ری شه‌ڕكردنه‌كان وه‌كو كاراتی و كۆنگ فوو، یان قوتابخانه‌یه‌كی كۆنگ فوو و قوتابیان فێرده‌كات
مێژووی Historical :- ڕووداوه‌كانی له ڕابردوودا ده‌بن و له‌سه‌ر ڕووداوی ڕاسته‌قینه دروست كراوه نموونه‌ش ئه‌نیمی ( Hotaru no Haka.)
سێهه‌م :- ته‌مه‌نی گونجاو بۆ سه‌یركردن
G: بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك گونجاوه.
PG: بۆ منداڵ.
PG-13: بۆ هه‌رزه‌كاره‌كانی سه‌رووی 13 ساڵ.
R: بۆ هه‌رزه‌كاره‌كانی سه‌رووی 17 ساڵ چونكه دیمه‌نی كوشتن و بڕینی تێدایه
R+: دیمه‌نی نه‌شیاوی تێدایه .
تێبنیی : هه‌ندێ جار جۆری ئه‌نیمییه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و دیمه‌نی نه‌شیاوی كوشتن و بڕینی تێدایه! .
مافی هه‌موو كه‌سێكه بابه‌ته‌كه ببات به‌ڵام ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌كه‌ی بكات
وصلى الله وسلم على سيدنا محمد.