2018-05-25 - 12:17:00
" چــی یه تـــۆش مناڵــی "
گومانی تێدا نیه ئه‌م ڕسته‌یه‌ت گوێ لێ بووه و كه‌سانی تر گاڵته‌ت پێ ئه‌كه‌ن و به جاحێل و گه‌مژه‌ت دا ئه‌نێن له كاتێكدا كاتێك تۆ ببینن تۆ به‌دیار (ئه‌نیمی) یه‌وه دانیشتووی و سه‌یری ده‌كه‌یت ! ئه‌نیمی بریتیه له كارتۆنی یابانی .
وه زۆر كه‌س حه‌زیشی لێیه‌تی به‌ڵام له‌به‌ر لۆمه‌ی خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری ناوێرێت سه‌یری بكات یاخود شه‌رم ده‌كات. بۆیه ناچار ده‌بن به شاراوه و نهێنی سه‌یری بكه‌ن بۆی له تانه‌ی خه‌ڵكی به‌دوور بن .
نا توخوا یه‌كسه‌ر به‌بێ تێگه‌یشتن حوكم مه‌ده‌ن چونكه ئێوه‌ی مێشك به‌ستوو تێنه‌گه‌یشتوون !
كاپتن ماجد و لێكۆڵه‌وه‌ر كۆنان و ڕامی بچووك و زۆر انیمی تر كه بەمنداڵی سه‌یرمان ئه‌كرد پره له وانه‌ی به‌سوود بۆ ژیان. بۆیه انیمی تایبه‌ت نیه به منداڵه‌وه به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئاسته‌كانی ته‌مه‌نه گه‌نچ یاخود پیرشی بێت! زۆر جار انیمی، رۆشنبیری وكۆمیدی و سه‌ركێشی و ژیانی رۆژانه و قوتابخانه باس ئه‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بیر و بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن ئه‌وا ئه‌یبه‌ستنه‌وه به انیمی !
له ساڵی 1917 سه‌ری هه‌ڵدا پاشان په‌ره‌ی زۆری پێدرا به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیاوه بۆیه یابان ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرته ئه‌ستۆ و تا استاش به‌ردامه له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی وه توانیویه‌تی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌ده‌ست بهێنێت !
وه انیمی پێش ئه‌وه‌ی بكرێت به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ ئه‌وا به‌شێوه‌ی ره‌سم هه‌یه كه پێی ئه‌وترێت مانگا (Manga) وه‌كو چیرۆكی ڕه‌سمی وایه، له ئه‌نجامدا وای كرووه كه یابان و هه‌موو خه‌ڵكی به گشتی ڕووی تێبكه‌ن ! وه ووشه‌ی انیمی (anime) له ووشه‌ی (animation)ه‌وه هاتووه كه به‌مانه‌ی ڕه‌سمی كارتۆنی جووڵاو دێت !
وه لەجیاتی فلیمی قۆڕ و بێسوود سەیری انیمی بكە ئه‌و اینمیانه‌ی من سه‌یرم كردووه زۆرن به‌ڵام ئه‌مانه هه‌ندێكیانن كه چێژم لێی بینیوه :
(Cowboy Bebobm, Detective Conan, One Piece, Dragon Ball, Pokemon, Fairy Tail,Tokyo Ghoul, Death Note, Bleach)
له كۆتایدا ئه‌ڵیم ئاریگاتۆ ، واته سووپاس به یابانی هههه
ئەگەر بابەتەکەت بەدڵ بوو شەیری بکە بۆ هاوڕێکانت بۆ ئەوەی تێبگەن
#Th3_XM0sl1m